ئەشرەف غەنی:ڕەوتی باشتر بوونەوەی پێوەندی ئەفغانستان و پاکستان دەستپیکراوە
"محەممەد ئەشرەف غەنی" سەرۆک کۆماری ئەفغانستان وتی: پرۆسەی باشتر بوونەوەی پێوەندی ئەفغانستان و پاکستان دەستپێکراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "محیممەد ئەشرەف غەنی" ئێواڕێ سێ شەممە لە ستانی خوست،باشووری ئەفغانستان، وتیشی: باشتر بوونەوەی تۆکمەی پێوەندی کابۆڵ- ئیسلام ئاباد پێویستی بە متمانە سازی هەیە .
هەر لەم حالە دا هەینی رابردوو سەرۆک وەزیرانی پاکستان سەردانیی ئەفغانستانی کرد تا هەنگاوێک بۆ کورت کردنەوەی دیواری بێ متمانەیی لە نێوان کابۆڵ-ئیسلام ئاباد هەلدەگیردرێت.
"محەممەد ئەشرەف غەنی" هەینی ڕابردوو لە دیداری "شاهید خاقان عەبباسی" سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە کابۆڵ، بە دەربڕینی نیگەرانی لە پەلامارە مووشەکییەکانی سەربازییە پاکستانییەکان بۆ سەر خاکی ئەفغانستان، وتی: ڕەوشی ئێستا بە قازانجی هیچ لایەنیک نییە و دەبێ بە وتوویژ چارەسەری بکەن. سەرۆک وەزیرانی پاکستان یش لە پێشنیاری ئاشتی ئەشرەف غەنی بۆ گرووپی تالیبان پێشوازی کرد و وتی: ئاشتی لە ئەفغانستان، تەنیا ڕێگا چارەی قەیرانە لە ناوچەکە دا. پاکتان و ئەفغانستان لە سەر مەسەلە گەلێک لە وان هێلی فەرزی "دیوڕند" و بەدی هێنانی دامەزراوەی سنووری ناکۆکیان هەیە و یەکتری تۆمەتبار دەکەن بە پشتگریی لە ترۆریسم.