پەیامی وەزارەتی دەرەوەی یەمەن بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە تیرۆری ساڵح سەماد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i336348-پەیامی_وەزارەتی_دەرەوەی_یەمەن_بۆ_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_سەبارەت_بە_تیرۆری_ساڵح_سەماد
وەزارەتی دەرەوەی یەمن لە پەیامێک دا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان، هەوڵی عەرەبستان بۆ تیرور کردنی ساڵح سەماد سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای بە تاوانکاریی جەنگی وەسف کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2018 08:52 Asia/Tehran
  • پەیامی وەزارەتی دەرەوەی یەمەن بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە تیرۆری ساڵح سەماد

وەزارەتی دەرەوەی یەمن لە پەیامێک دا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان، هەوڵی عەرەبستان بۆ تیرور کردنی ساڵح سەماد سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای بە تاوانکاریی جەنگی وەسف کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  یەکشەممەی کەناڵی تەلەفزیونی ئەلعالەم،  وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لەم پەیامەدا پێی داگرت کە  تیروری ساڵح  سەماد،  بنپێکرانی ئاشکرای  یاسا نێونەتەوەییەکانەو نیشان دەدات وڵاتە دەستدرێژکارەکانی سەر یەمەن،  هیچ نیازێکیان بۆ ئاشتی نییە .

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن هەروەهالەسەر پێویستیی پێکهێنانی  لیژنەکانی نێونەتەوەیی سەربە خۆ بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر  تاوانکاریی  دەستدرێژکارانەی دژی یەمەن، پێداگری کرد .

ساڵح سەماد  نۆزدەی ئاڤریل لە پەلاماری  فڕۆکە جەنگییە  دەستدرێژکارەکانی ڕژێمی سعودی لە پارێزگەی حەدیدە لە ڕۆژاوای یەمەن، کوژرا.

تەرمی ساڵح سەماد دوێنێ  شەممە لە مزگەوتی شەعب لە سەنعا بەڕێ  کرا.