May 07, 2018 19:03 Asia/Tehran
  • نەبی بێڕی: یەکگرتوویی نیشتمانی، دەسکەوت و بەرهەمی ڕاستەقینەی هەڵبژاردنەکانی لوبنان بوو

سەرۆک پەرلەمانی لوبنان پاش ڕاگەیێندرانی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە، پێی داگرت: یەکڕیزیی نیشتمانی، دەسکەوت و بەرهەمی ڕاستەقینەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی لوبنان بوو کە یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، نەبی بێڕی ئەمڕۆ دووشەممە لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی ئێن بی ئێنی لوبنان وتی: ئەو هەڵبژاردنانە، دەرسێک بوو بۆ گشتمان و دەبێ بۆ دروست کردنی وڵات، هەموو دەست بدەینە دەست یەک.

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتیشی: بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دەبێ پەلە بکرێ چونکە پێکەوەژیانی هاوبەش تەنیا بەرهەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی لوبنان بووە.

ناوبراو بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هەروەک ڕابردوو لەسەر بەڵێن و پەیمانی خۆمان دەبین، وتی: وەزارەتی دارایی بۆ شیعەکانە.

نەبی بێرری هەروەها لەپەیامێک بۆ گشت خەڵکی لوبنان و بەتایبەت خەڵکانی باشووری ئەو وڵاتەو ناوچەی بۆقاع و زاحییە، ڕێزی گرت لە بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان.

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان رۆژی یەکشەممە پاش بەشداربوون لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی وڵاتەکەی، وتبووی: ئەو هەڵبژاردنانە لەڕاستیدا کۆپرسی لەسەر هێڵی موقاوەمە، یەکڕیزی نیشتمانی و ڕزگارکرانی سەرزەوینە داگیرکراوەکانی لوبنانە.

هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی لوبنان دوێنێ یەکشەممە شەشی مای بەڕێوە چوو.

ئەنجامی بەرایی و نافەرمیی بڵاوکراوە واپێشان ئەدا، بەربژارانی موقاوەمەو هاوپەیمانانی ئەوان واتە حیزبوڵڵا و ئەمەل توانیویانە بیست و شەش کورسی لە کۆی بیست و حەوت کورسیی شیعەکان لە پەرلەمان بەدەس بێنن.

سەرپەیڤ