دوایین ڕووداوو گۆڕانکاریەکان تەوەرەی راوێژی ئەسەدو پوتین
"ڤلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیاو بەشارئەسەدی هاوتا سووریایەکەی لە شاری "سوچی"ی ڕووسیا دوایین ڕووداوو گۆڕانکاریەکانی سووریایان خستە بەرباس و لێکدانەوە.
هەواڵدەریی فەرەنسا ڕایگەیاند: لە دیداری ئێوارەی پێنجشەممەی پوتین و ئەسەد لە سوچی، دوو لایەن سەبارەت بە ڕێگاکانی پتەو کردنی پاوەجێ لە سووریا پاش شکست هێنانی گرووپە تیرۆریستییەکان لەم وڵاتە بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
بە پێی بەیاننامەی کۆشکی کرێملین، ئەسەد لەم دیدارەدا وتی؛ باروودۆخ لە سووریا پاوەجێتر بووە و دەوڵەتی دیمەشق بەنیازە نوێنەرانێک بۆ بەشداری لە پێکهێنانی لێژنەی تایبەت بە داڕشتنی یاسای بنەڕەتیی بە پێی بڕگەکانی دانوستانەکانی ژێنێڤ، بەڕێ بکات بۆ ئەم کۆبوونەوەیە.
"ڤیلادمیر پوتین"یش بە پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا لە خەباتی دژ بە تیرۆریزم وتی: پاش سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا لە هەمبەر تیرۆریزم و دەسپێبوونی پرۆسەی سیاسیی هەموو هێزە بیانییەکان دەبێ سووریا بەجێ بێڵن.
لێکدانەوەی دەوری کۆمپانییە ڕووسەکان لە بنیاتنانەوەی سووریا لە تەوەرەکانی دیکەی باس و وتووێژی ئەم دوو سەرۆک کۆمارە بوو.