پەلاماری ئاسمانی سوپای ئێراق بۆسەر بنکەکانی داعش لە بووکەمالی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i339766-پەلاماری_ئاسمانی_سوپای_ئێراق_بۆسەر_بنکەکانی_داعش_لە_بووکەمالی_سووریا
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای ئێراق بنکەی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی هجین سەربە بووکەماڵ لە پارێزگەی دەیروزووری سوریایان دایە بەر پەلامار .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2018 08:44 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانی سوپای ئێراق بۆسەر بنکەکانی داعش لە بووکەمالی سووریا

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای ئێراق بنکەی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی هجین سەربە بووکەماڵ لە پارێزگەی دەیروزووری سوریایان دایە بەر پەلامار .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون،  ئەرکانی هاوبەشی سوپای  ئێراق ڕایگەیاند : دوابەدوای هەماهەنگی لەگەڵ دیمەشق،  پەلاماری سەرکەوتوانەی  فڕۆکەجەنگییەکانی  ئێف شازدەی  سوپای ئەم وڵاتە  بۆسەر بنکەی  تاقمی تیرۆریستیی داعش لە بووکەماڵی سوریا  بووە هۆی ڕوخانی بنکەکانی ئەم تاقمە تەکفیرییە لە ناوچەی  هجین.

بەرلەمە دوابەدوای  هەماهەنگیی سوریا و ئێراق لە بانترین ئاست لە شەڕ بە دژی تیرۆریزم،  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق شەشەمی  مانگی مەی  فەرمانی  پەلامار بۆ سەر تیرۆریستانی داعش  لە نێو خاکی سوریای دەرکرد  . 

لەلایەکی دیکەوە دوای چوونەدەری  تاقمە چەکدارەکانی نەیار لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیی دشمەشق  و گەڕانەوەی ئاسایش و هێوری بۆ ئەم ناوچەیە، ئەو ئاوارەگەلەی کە بەرلەمە لە ئوردوگاکانی  دیمەشق و  دەورووبەری نیشتەجێ کرا بوون،  لەسەر داوای خۆیان   دەگەڕێنەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان  .