روسیا دوو پاپۆڕی جەنگیی ناردە دەریای نێوەڕاست
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i347877-روسیا_دوو_پاپۆڕی_جەنگیی_ناردە_دەریای_نێوەڕاست
روسیا بۆ بەهێزکردنی توانای خۆی لە دەریای نێوەڕاست و لە سەرووبەندی هێرشی ئەگەریی ئەمریکا و فەڕەنسە و بەریتانیا بۆسەر سوریا بە بیانووی پڕوپوچ ، دو پایۆڕی جەنگیی خۆی ناردە دەریای نێوەڕاست .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2018 03:50 Asia/Tehran
  • روسیا دوو پاپۆڕی جەنگیی ناردە دەریای نێوەڕاست

روسیا بۆ بەهێزکردنی توانای خۆی لە دەریای نێوەڕاست و لە سەرووبەندی هێرشی ئەگەریی ئەمریکا و فەڕەنسە و بەریتانیا بۆسەر سوریا بە بیانووی پڕوپوچ ، دو پایۆڕی جەنگیی خۆی ناردە دەریای نێوەڕاست .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی بەرگری روسیا رایگەیاند ، ئەم دوو پاپۆڕەی روسیا بەندەری سواستپۆل لە ناوچەی کریمایان بە جێهێشت و بەرەو دەریای نێوەڕاست کەوتنە ڕێ.

کاربەدەستە روسەکان رۆژی شەممە لە حاند هێرشی ئەگەری بۆ سەر سوریا بە بیانووی دەکارهێنانی چەکی شیمیایی وشداریان بە ئەمریکا و هاوپەیمانانی دا .

جان بۆڵتۆن راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە لە چاوپێکەوتنی نیکۆلای پاتروشێڤ هاوشانی روسی خۆی لە ژنێڤی سویس ئیدعای کرد ، ئەمریکا کۆمەڵک زانیاری لە دەست دایە کە نیشان ئەدات بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بۆ وەرگرتنەوەی ئیدلیب چەکی شیمیایی دەکاردێنێ .

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بەم بیانووە  دیسان هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە سوریا کرد .