ئاسەوارە مێژووییە دزراوەکانی عێراق و سوریا لە مۆزەی زایۆنیەکاندا
کانونی دوھەم 06, 2019 07:49 Asia/Tehran
کومەڵێک لە ئاسەوارە مێژوویەکانی عێراق و سوریا کە لە کاتی داگیرکران و ئاڵوزیەکانی ساڵانی رابردووی ئەم وڵاتانە دزرابوون ، لە مۆزەی رژێمی زایونی سەریان دەرهێنا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، مۆزەیەک لە شاری قودسی داگیرکراو ، ژمارێکی زۆر ئاسەواری دزراو لە وڵاتانی عەرەبیی بە تایبەت عێراق و سوریای گرتووەتە خۆ .
تا ئێستا کەسان و تاقمی جۆربەجۆر ناڕەزایەتیان بەم بابەتە دەربڕیوە و رایانگەیاندووە بەپێی پەیمانی ژنێڤ هیچ وڵات و هێزیکی داگیرکەر مافی هەڵکۆڵین و دەرهێنان و بردنەدەری ئاسەواری مێژووویی وڵاتی داگریکراو یان گواستنەوە و نمایشکردنی لە شوێنێکی دیکەی نیە .
بە درێژایی ساڵانی داگیرکرانی عێراق لە لایەن ئەمریکاو هاوپەیمانانی و ئاڵۆزی و هێرشی داعش بۆسەر سوریا و عێراق ، زۆرێک لە مۆزە و شوێنەوارە مێژوویەکانی ئەم وڵاتە وێران یان تاڵان کران .
سەرپەیڤ