پەیامی پڕهەڕەشە و گوڕەشەی گوردانەکانی قودس بە ڕژێمی زایۆنی
گوردانەکانی قودس، لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین بە بڵاو کردەوەی ڤیدیۆیەک هەڕەشەری کرد لە ڕژێمی زایۆنی.
گوردانەکانی قودس لەو ڤیدیۆیەدا جەختی کردووە هەموو زایۆنییەکانی دراوسێی کەرتی غەززە لە مەترسیدان.
لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند؛ ئیسراییل خۆی بە زلهێزی ناوچەکە دەزانێ بەڵام گرووپەکانی خۆڕاگری کارێک دەکەن کە ئەو ڕژێمی هیچ دەسەڵاتێکی بۆ نەمینێ و لە هاوکێشە ناوچەییە و جیهانییەکاندا هیچ پلە و پێگەیەکی نەبێ.
گوردانەکانی قودس هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە بەردەوام بوونی گەمارۆی کەرتی غەززەمان پێ تەحەمول ناکرێ، وتیشی؛ بێتوو هێزەکانی خۆڕاگریی هەزار جار لە بەرەکانی شەڕدا شەهید ببن، باشتر لەوەیە کە لە برسێتیدا مردنی منداڵی فەلەستینی بەچای خۆ ببینن.
ڕژێمی زایۆنی لە ١٣ ساڵ لەمەوبەرەوە کەرتی غەززەی لە زەوین و دەریاوە گەمارۆ داوە و ئێستایش هەر سوور و پێداگرە لە سەر ئەو گەمارۆیە.
بە گەمارۆ درانی کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە لە ساڵی ٢٠٠٦ باروودۆخی مرۆیی و ئابووریی ئەم ناوچەیە جێی نیگەرانییە.