ڕوودانی چەند تەقینەوە لە ڕۆژئاوای عەرەبستان
May 07, 2019 16:15 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی دەنگ وباس لە ڕوودانی چەند تەقینەوە لە شاری"یەنبۆع" لە ڕۆژئاوای عەرەبستانی سەعوودی باسیان کردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلمەسیرەی یەمەن، ڕوودانی چەند تەقینەوە ئێوارەێ ڕۆژی دووشەممە شاری لێواری "یەنبۆع"ـی عەرەبستانی لەراندەوە
. هێشتا هۆی ئەم تەقینەوەگەلە و زەرەر وزیانەکانیی ڕوون نەبۆتەوە و میدیا فەرمییەکانیی عەرەبستان تا بە ئێستا ڕاپۆرتێکیان لەم بارەوە بڵاو نەکردۆتەوە.
یەنبۆع لە شارەکانی لێواری زەریای سووری عەرەبستانی سەعوودییە و دوای بەندەری جەددە، لە بەندەرەگرنگەکانی ئەم ولاتەیە لە لێواری دەریای سوور دا.