May 26, 2019 13:51 Asia/Tehran
  • یەمەن فڕۆکەیەکی سیخوڕیی عەرەبستانی خستە خوارەوە

یەمەن فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی لە ناوچەی جەیزان هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان پێکا و خستیە خوارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەمەسیرە؛ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ئەو فڕۆکە سیخوڕییەی هاوپەیمانی سەعوودی لە ڕۆژهەڵاتی "جبل الدود" داوەتە بەر پە لامار.

یەمەن سێشەممەی هەفتەی ڕابردوویش فڕۆکەیەکی سیخوڕیی هاوپەیمانی دەسدرێژکارانی لە باکووری ڕۆژاوای پارێزگای "حیس" لە پارێزگای حودەیدە خستە خوارەوە.

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە دەسپێکی هێرشی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر یەمەن تا ئێستا وێڕای گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە، دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی عەرەبستان و  هاوپەیمانەکانیان خستۆتە خوارەوە.

 

سەرپەیڤ