کوژرانی ژمارێک بەکرێگیراوی هاوپەیمانیی سەعودی لە باشوری عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i363286-کوژرانی_ژمارێک_بەکرێگیراوی_هاوپەیمانیی_سەعودی_لە_باشوری_عەرەبستان
لەهێرشی سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بۆسەر پێگە و بنکەکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لە عەسیر لەباشوری عەرەبستان، ژمارێک لەبەکرێگیراوانی هاوپەیمانیی سەعودی -ئیماراتی کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2019 15:48 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک بەکرێگیراوی هاوپەیمانیی سەعودی لە باشوری عەرەبستان

لەهێرشی سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بۆسەر پێگە و بنکەکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لە عەسیر لەباشوری عەرەبستان، ژمارێک لەبەکرێگیراوانی هاوپەیمانیی سەعودی -ئیماراتی کوژران.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی تەسنیم، سوپا و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن دوو پەلاماری بەکرێگیراوانی سەعودی لەنزیک دەروازەی "علب" و "مەجازە" لە عەسیریان بەرپەرچدایەوە کە لەئەنجامدا، ١٧ بەکرێگیراو کوژران و ٣٦ کەس بریندار بوون.

لەهەمان کاتدا، قەناسەچیانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەنیش لە پارێزگای جوف، لەباکوری یەمەن، ژمارێک بەکرێگیراوی سەعودیان کوشت.

عەرەبستانی سەعودی و هاوپەیمانانی لەمارسی٢٠١٥وە و بەتێپەڕینی زیاتر لەچوار ساڵ کوشت و بڕی هەزاران کەسی سیڤیل و وێران کردنی ژێرخانەکانی یەمەن، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی ئەو وڵاتە نەیانتوانی ئامانجەکانیان لە یەمەن مسۆگەر بکەن.