چەواشەکاریی و بانگەشەی بێ بنەمای پاشای سەعوودی دژ بە ئێران
پاشای سەعوودی بە چەواشەکاری دژ بە ئێران داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد بۆ بەرەنگاربووەوەی ئەو شتەی بە مەترسیی تاران باسی کرد بێتە مەیدانەوە.
"سەلمان بن عەبدولعەزیز" پاشای سەعوودی شەوی هەینی لە کۆووبوونەوەی سەرانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس لە شاری مەککە بانگەشەی کرد خۆوەردانەکانی ئیران لە ناوچە، گێچەڵێکی قورسە لە سەر پرەنسیپی دامەزرانی ئاشتی.
پاشای عەرەبستان لە ئاراستەی سیاسەت و ستراتژییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیدا بانگەشەی کرد مووشەکەکان و بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران مەترسییەکی گەورەیە لە سەر ئاسایشی جیهانی.
بانگەشە بێ بنەماکانی شای سەعوودی دژ بە ئێران لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە ئێران بە پێداگری لە سەر سیاسەتی وتووێژ و ڕێزی بەرامبەر، ئاسایش و پاوەجێی ناوچە بەسراوە بە هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە ڕاگەیاندووە.
جگە لەوە خەباتی لێبڕاوانە و ڕاسینەی ئێران دژ بە تیرۆریزمی داکۆکی کراو لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە، پاوەجێی و ئاسایشێکی جێمتمانەی لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا لەوان سووریا و ئێراق و هەروەها ناوچەی کەنداوی فارس دامەزراندووە.
شای سەعوودی هەروەها لە کاتێکدا بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بە مەترسی دەناسێنی کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تا ئێستا لە ١٤ ڕاپۆرتی یەک لە دوای یەکی خۆیدا چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بە ئاشتیانە ڕاگەیاندووە.