فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی سەرنخوونکرا و کەوتە دەست گۆردانەکانی عێزئەلدین قەسام
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368442-فڕۆکەی_بێ_فڕۆکەوانی_ئیسرائیلی_سەرنخوونکرا_و_کەوتە_دەست_گۆردانەکانی_عێزئەلدین_قەسام
گۆردانەکانیی عێزئەلدین قەسام لقی سەربازی بزوتنەوەی خۆراگری ئیسلامی فەلەستین"حەماس" ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی کەبەیانی ئەمرۆ لە رۆژهەڵاتی ڕەفەح سەرنخوونکراوە کەوتە دەست ئەوان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2019 15:20 Asia/Tehran
  • فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی  سەرنخوونکرا و کەوتە دەست گۆردانەکانی عێزئەلدین قەسام

گۆردانەکانیی عێزئەلدین قەسام لقی سەربازی بزوتنەوەی خۆراگری ئیسلامی فەلەستین"حەماس" ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی کەبەیانی ئەمرۆ لە رۆژهەڵاتی ڕەفەح سەرنخوونکراوە کەوتە دەست ئەوان.

ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا:"گۆردانەکانی عیزئەلدین قەسام" لەبڤەیاننامەیەک داڕایگەیاند: ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە کامێرای حەرارەتی بووە و خەریکی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت کەوتەدەست هێزەکانی مۆقاومە. 

 گۆردانەکانیی عێزئەلدین قەسام لەم بەیاننامەیە جەختیکرد، جارێکی تر ئامانجەکانی دوژمنیان دۆزییەوەو کردەوەی ئەوانیان پوو وچەڵ کردەوە.

سوپای رژیمی زایۆنییش کەوتنە خوارەوەی  ئەم فڕۆکە بی فڕۆکەوانەی لە کەرتی غەززە دا پشت ڕاست کردۆتەوە. بەیانی ڕۆژی دووشەممەیش حزیبۆڵڵای لوبنان باسی لە وەبەر ئامانج دانیی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ڕژیمی زایۆنیستی کرد لە ئاسمانی شارۆچکەی "ڕامیە" لە باشووری لوبنان دا.

لە (٢٥ـی ئاگۆست) بەرەڤانی ئاسمانی حیزبۆڵڵای لوبنان دوو فڕۆکەی بی فڕۆکەوانی شۆڤاری ڕژێمی زایۆنیستی یان لە ناوچەی"زایحە" لە باشووری بەیروت (پێتەختی لوبنان) سەرنخوونکرد .