خاچی سور : هەشتا لە سەتی خەڵکی یەمەن پێویستیان بەیارمەتییە مرۆییەکان هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i370318-خاچی_سور_هەشتا_لە_سەتی_خەڵکی_یەمەن_پێویستیان_بەیارمەتییە_مرۆییەکان_هەیە
بەرپرسی کۆمیتەی جیهانیی خاچی سور دوێشەو (چوارشەمە) رایگەیاند، هەشتا لەسەتی خەڵکی یەمەن پێویستیان بەیارمەتیی مرۆیی هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2019 13:22 Asia/Tehran
  • خاچی سور : هەشتا لە سەتی خەڵکی یەمەن پێویستیان بەیارمەتییە مرۆییەکان هەیە

بەرپرسی کۆمیتەی جیهانیی خاچی سور دوێشەو (چوارشەمە) رایگەیاند، هەشتا لەسەتی خەڵکی یەمەن پێویستیان بەیارمەتیی مرۆیی هەیە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "پیتەر مائورێر" هەروەها ئاماژەی کردە نەبوونی ئاوی سالم و پاک لە یەمەن و وتی: ١٨ ملوێن یەمەنی ، بێ بەشن لەئاوی پاک و سالم.

سەرۆکی کۆمیتەی جیهانیی خاچی سور ئاماژەشی کردە کەمبوونی دەواو دەرمان و کەرەستەی پزشکی لە یەمەن و وتی: بیست ملوێن یەمەنی بێ بەشن لە ئاگادارییە تەندروستی و پاکپارێزیەکان.

"مارک لۆکۆک" جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆدۆستانەش لەم دواییەدا ڕایگەیاندبوو، یەمەن بەرەوڕووی خرابترین کارەساتی مرۆیی مێژوویە.

رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکا ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

دەسدرێژکاریی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک و دەواو دەرمان کردووەو بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆراوجۆر.

رژیمی سەعودیا و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان لەو وڵاتەدا بێننە دی (بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوەکانیان).