میشل عەون ، ناڕازییانی لوبنانی بانگهێشتی دانوستان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372228-میشل_عەون_ناڕازییانی_لوبنانی_بانگهێشتی_دانوستان_کرد
"میشل عەون" ،سەرۆک کۆماری لوبنان، خۆپێشاندەران و ناڕازییانی بانگهێشت کرد ئامادەی دانوستان بن و داواکارییەکانیان دەسنیشان بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2019 04:34 Asia/Tehran
  • میشل عەون ، ناڕازییانی لوبنانی بانگهێشتی دانوستان کرد

"میشل عەون" ،سەرۆک کۆماری لوبنان، خۆپێشاندەران و ناڕازییانی بانگهێشت کرد ئامادەی دانوستان بن و داواکارییەکانیان دەسنیشان بکەن.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان رۆژی پێنج شەممە لە لێدوانێکی بەبۆنەی حەفتاو شەشەمین ساڵوەگەڕی سەربەخۆیی لوبنان، کێشەوئاستەنگەکانی بەردەم حکومەتی نوێی، بە کێشەیەکی مەزن لێکدایەوەو وتی: هەڵوێست و بۆچوونی دژبەیەکی سیاسی ڕێگربووە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتدا.

میشل عەون بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هەڵوێست گرتنی تایفی و مەزهەبی هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی لاواز دەکا، داوای لە دەم و دەزگەی دادی لوبنان کرد ئەرکی خۆی لەبارەی بەرەوڕووبوونەوەی گەندەڵیی جێ بەجێ بکات.

خۆپێشاندانی جەماوەری لە لوبنان لە١٧ی ئۆکتۆبرەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە قەیرانی ئابوری و گەندەڵیی بەرفراوانی زاڵ بەسەر ئەو وڵاتە بەتایبەت لەمەڕ پرسە دراڤییەکان دەسپێکرا کە لەکارکشانەوەی سەعد حەریری لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لێکەوتەوە.

لەدوایین گۆڕانکاریەکانی لوبنان، "میشل عەون" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە رۆژی سێ شەممە لەیدار لەگەڵ ڕێکخەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوکان پێی داگرت؛ کابینەی نوێ، نوێنەرانی ناڕازییان و هەروەها وەزیرانی تێکنۆکرات و پسپۆر لەخۆ دەگرێ.