برینداربوونی 8 فەلەستینی لە هێرشی سەربازانی زایونی بۆسەر لێواری روژاوای رووباری ئەردەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372280-برینداربوونی_8_فەلەستینی_لە_هێرشی_سەربازانی_زایونی_بۆسەر_لێواری_روژاوای_رووباری_ئەردەن
لەشکەریانی رژێمی زایونی شەوی رابردوو هەڵیانکوتایەسەر ناوچەی ئەلخەلیل لە لێوار ی رۆژاوای چۆمی ئەردەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2019 05:38 Asia/Tehran
  • برینداربوونی 8 فەلەستینی لە هێرشی سەربازانی زایونی بۆسەر لێواری روژاوای رووباری ئەردەن

لەشکەریانی رژێمی زایونی شەوی رابردوو هەڵیانکوتایەسەر ناوچەی ئەلخەلیل لە لێوار ی رۆژاوای چۆمی ئەردەن .

سەرچاوە فەلەستینیەکان رایانگەیاند ، لە هێرشی لەشکەریانی زایۆنی بۆسەر ئەلخەلیل لانیکەم 8 فەلەستینی بریندار بوون .

 زایۆنیەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجی فراوانخوازانەی خۆیان هەر رۆژ پەلامار دەکەنە سەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین و فەلەستینیەکان شەهید و بریندار  یان راپێچی بەندیخانە دەکەن .

 ئێستاکە نریکەی 6 هەزار فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ئیسراییلدان . لەم هەژمارە 62 ئافرەت و 300 کەسیش لە ژێر تەمەنی یاساییدان .

 یەخسیرانی فەلەستینی لە بەندی رژێمی زایۆنی بەردەوام دەکەونە بەر ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی و رۆحی یان ئاکاری نائنیسانی .