درێژەی جم وجۆڵی سەربازیی ئەمریکا لەناوچەی رۆژئاوای ئاسیا
لەدرێژەی جم و جۆڵی سەربازیی ئەمریکا لەناوچەی رۆژئاوای ئاسیا، واشنگتۆن فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف-٣٥ی ڕەوانەی وڵاتی ئیمارات کردووە.
بەپێی نووسینی "ستاندارد-ئێگزمینەر"، ئەمریکا حەوتەی ڕابردوو بۆ دووهەمجار لەساڵی٢٠١٩ فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف-٣٥ی لە پێگەی ئاسمانیی "هیل"ی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی فەرمانبەرێتی جەنگی لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا ڕەوانەی پێگەی ئاسمانیی "زەفرە" ی ئیمارات کردووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بڕیارە ئەو فڕۆکە جەنگییە نوێیە پاڵپشتی بکا لە فەرمانبەرێتی سەرکردایەتی ناوەندیی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا.
هەواڵدەریی سپۆتنیک لەبارەی ناردنی هێز و کەرەستەی جەنگیی ئەمریکا بۆ ئیمارات نووسی؛ لە جەنگەی تاوسەندنی گرژییەکان لەگەڵ تاراندا، واشنگتۆن درێژە دەدا بە زیادکردنی ژماری چەکدارانی لەناوچەو لەم دواییەدا سێ هەزار سەرباز هاوڕێ لەگەڵ سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی ناردۆتە عەرەبستانی سەعودی.