سوپای یەمەن گەیشتە ناوەندی ستانی "ئەلجووف" پاشەکشەی هێزەکانی دەوڵەتی خۆ لەکارکشاو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i377570-سوپای_یەمەن_گەیشتە_ناوەندی_ستانی_ئەلجووف_پاشەکشەی_هێزەکانی_دەوڵەتی_خۆ_لەکارکشاو
ئەرتەش و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە پاشەکشەپێکردن بە هۆکارانی سەربەدەوڵەتی لەکارکشاوەی "عەبد رەبە مەنسور هادی" گەییشتە شاری" ئەلحەزم" ناوەندی ستانی"ئەلجووف" ،باکوری ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2020 15:00 Asia/Tehran
  •  سوپای یەمەن گەیشتە ناوەندی ستانی

ئەرتەش و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە پاشەکشەپێکردن بە هۆکارانی سەربەدەوڵەتی لەکارکشاوەی "عەبد رەبە مەنسور هادی" گەییشتە شاری" ئەلحەزم" ناوەندی ستانی"ئەلجووف" ،باکوری ئەم وڵاتە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ئەرتەش و هێزە جەماوەرییەکان کە رۆژی ڕابردوو ناوەندی ستانی "ئەلجووف" یان گەمارۆ دابوو، ئەمرۆ یەکشەممە گەییشتنە شاری "ئەلحەزم"  و بنکە و مەتەڕێزی هێزەکانی سەربە مەنسوور هادی یان لەناو برد.

سوپا ولیژنە جەماوەرییەکانی  یەمەن هەروەها شارستانی "ئەلغیل" لە رۆژئاوای ستانی "ئەلجووف" یان گەمارۆداوە.

عەرەبستانی سەعوودی و هاوپەیمانکانی لە مارچی ٢٠١٥ و تێپەڕینی پتر لە چوار ساڵ  کوشتاری هەزاران کەسی سیڤیل و کاوڵکردنی ژێرخانەکان و گەمارۆی یەمەن،بەهۆی مۆقاومەی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە دەستیان ڕابگات بە ئامانجەکانیان لە یەمەن دا.