هیندستان و ژمارەی تووشبوون بە درم و پەتای کۆرۆنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i379594-هیندستان_و_ژمارەی_تووشبوون_بە_درم_و_پەتای_کۆرۆنا
هاوکاتی نزیکبوونەوە لە دوو ملیۆن تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە 24 سەعاتی رابردوودا زیاتر لە هەزار کەس لە هیندستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2020 12:38 Asia/Tehran
  • هیندستان و ژمارەی تووشبوون بە درم و پەتای کۆرۆنا

هاوکاتی نزیکبوونەوە لە دوو ملیۆن تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە 24 سەعاتی رابردوودا زیاتر لە هەزار کەس لە هیندستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد

ئەمڕۆ سێشەم 14ی نیسان، وەزارەتی تەندروستی هیندستان لەسەر ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی خۆی بڵاوی کردەوە، لە 24 سەعاتی رابردوودا هەزار و 211 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هاوکات 31 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان بێت، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیندستان گەیشتە 10 هەزار و 363 کەس، تا 24 سەعاتی رابردوودا 31 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە، بەمەش ژمارەی ئەوانەی گیانیان لە دەست داوە گەیشتە 339 کەس.

وەزارەتی تەندروستی هیندستان ئاماژەی بەوە دا، تا ئێستە هەزار و 36 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، هاوکات چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ناریندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان گوتارێک پێشکەش بکات، دوای ئەوەی لە 24ـی مانگی رابردوو قەدەغەی هاتوچۆی تا ئەمڕۆ 14ـی نیسان راگەیاندبوو.