ھێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن
سەرچاوە فەلەستینییەکان باسی ھێرشی لەشکریان و شارۆچکەنشینە زایونییەکان بۆ سەرناوچەکانی فەلەستینی و ڕاپێچ کردنی دانیشتووان و یان تێکدانی یاساوڕێسای ھاوپەیوەند بە بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنایان کردووە بە مەبەستی پەرە پێ دانی ئەم نەخۆشییە لە نێو فەلەستینییەکاندا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لەشکریانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی شەوی چوارشەممە وێڕای ھێرش کردنە سەر شاری جنین لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن، کۆمەڵێک لە لاوانی فەلەستینییان قۆڵبەست کرد.
لەشکریانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی دوو بازگەیان لە ناوچەی عەین بەیزاو ئەغواری باکووری لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەدەن تێک دا کە لە چوارچێوەی بەرنگار بوونەوەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست کرا بوون.
دەستەیەک لە شارۆچکەنشینە زایونییەکانیش بەردو گازی فرمێسک ھێنیان بەرەو فەلەستینییەکانی ناوچەی ئەغوار ھاویشت.
چێگای ئاماژەیە هێزەکانی داگیرکەری ڕژێمی زایونی هەموو ڕۆژێک بە هەڵکوتانەسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین و کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و قودسی پیرۆز، لاوانی فەلەستینی ڕاپێچ دەکەن و هێندێک جاریش بەبێ هیچ تاوانێک زیندانییان دەکەن.
نزیکەی حەوت هەزار فەلەستینی لە نالەبارترین هەل و مەرج دا لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی بەسەر دەبەن.