زیانی قورسی بەکرێگیراوانی سعودیایی لە پارێزگەی بەیزای یەمەن
هێزەکانی ئەرتەش و کومیتە جەماوەریەکانی یەمەن ڕایانگەیاند کە بەریان کرتوە بە بەرەوپێش چوونی بەکرێگیراوانی سەعودیایی جێگیر لە پارێزگەی بەیزاو زیان و خەسارێکی قورسیان لێ داون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەفزیۆن "یەحیا سەریع"ی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەرتەش و هێزی بەرگری جەماوەری ئەو وڵاتە پەلاماری بەکرێگیراوانی سعوودیایی یان لە دەڤەری سەومەعەی سەربە پارێزگەی بەیزایان بەرپەرچ داوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەکرێگیراوانی سعوودیای جێگیر لە پارێزگەی بەیزا زیان و خەسارێکی زۆری لێ کەوتۆتەوەو ناچار بە پاشەکشە بوون.
هەرلەهەما کات دا "یەحیا سەریع" ڕاشیگەیاند کە فڕۆکە شەرکەرەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعوودیایی ٥٣ پەلاماریان کردۆتە سەر پارێزگەکانی مارب و جووف.
٤٢وێنە لەو پەلامارانە لە شارەکانی موحرەزو سیرواج"ی سەربە پارێزگەی ماربو جووف و ١١ وێنەشیان لە شارەکانی حەرەم و خب و شەعفی پارێزگەی جووف بەڕێوە چووە.