عەبدولمەلیک خوسی: ئامادە بوون لە بەرەکانی شەڕ باڵاترین عیبادەتە
سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی ھاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە جەماوەری وڵاتەکەی، دامادە بوون لە بەرەکانی شەڕی بە باڵاترین عیبادەت زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرە،عەبدولمەلیک بدەرەدین حوسی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆزی ھەینی لە بەرگریکارانی ئەم وڵاتە لە شەڕی دژی دەست درێژکارانی سەعودی داوای کرد، دەرفەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بۆ خۆپێگەیاندن و ھەروەھا گرینگایەتی دان بە ئۆپراسیۆنی جیھادی و بەرگریکارانە لە بەرامبەر دەست درێژکاران بقۆزنەوە.
سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ئامادە بوون لە بەرەکانی شەڕی بە بایەخمەند و باڵاترین عیبادەت زانی و داوای لە لاوانی یەمەنی مرد کە لە چاکەکاری و دەستگرۆیی کردنی ئاتاجان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا پێشەنگ بن.
لە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی ئەمڕۆ ھەینی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیەندراوە. لە ئێران و عێراق دا سبەینێ شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە.