ئاگربەسی درۆیین ، فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی 23 جار یەمەنیان بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i380130-ئاگربەسی_درۆیین_فڕۆکە_جەنگیەکانی_سعودی_23_جار_یەمەنیان_بۆردومان_کرد
هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی سەرباری راگێندرانی ئاگر بەس لە یەمەن ، دیسان چەندین ناوچەی مەدەنیی ئەم وڵاتەیان بۆردومانکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2020 03:00 Asia/Tehran
  • ئاگربەسی درۆیین ، فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی 23 جار یەمەنیان بۆردومان کرد

هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی سەرباری راگێندرانی ئاگر بەس لە یەمەن ، دیسان چەندین ناوچەی مەدەنیی ئەم وڵاتەیان بۆردومانکرد .

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی رابردوو رایگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 17 جار شارەکانی سەرواح و مەجزەر لە پارێزگەی مەئریب ، 5 جار شاری مەدغەڵ لەم پارێزگەیە و جارێک شاری کەتاف لە پارێزگەی سەعدەیان بۆردومانکرد .

هەروەها دەسدرێژکارانی سعودی و بەکرێگیراوانیان زیاتر لە 100 گوللە تۆپیان گرتە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگەی حودەیدە .