کۆبوونەوەی لوتکەیی کۆمکاری عەرەب بە ئەوەرەی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i380182-کۆبوونەوەی_لوتکەیی_کۆمکاری_عەرەب_بە_ئەوەرەی_لکاندنی_کەرتی_ڕۆژئاوا
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆمکاری عەرەب ڕۆژ ی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی دا پرسی لکاندنی کەرتی ڕۆزئاوا بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانیان لێکدایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2020 21:07 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی لوتکەیی کۆمکاری عەرەب بە ئەوەرەی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆمکاری عەرەب ڕۆژ ی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی دا پرسی لکاندنی کەرتی ڕۆزئاوا بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانیان لێکدایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی زایونیی یەدیعوت ئاحارۆنۆت، ئەم کۆبوونەوە لوتکەییە کە بڕیارە بە پێی داخوازیی کاربەدەستانی فەلەستینی ڕۆژی پێنج شەممە بەڕێوە بچێت، لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوە دەچێت.

بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: گەڵاڵەی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا بە سەرزەوییەکانی ژێرڕکێفی ڕژێمی زایونی لە ماوەی مانگەکانی داھاتوو، جێبەجێ دەکرێت.

وتەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە کاتێکدایە کە گەلێک لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە بارەی لکاندنی بەشگەلێکی کەرتی ڕۆژئاوا بە سەرزەوییەکانی ژێردەستەڵاتی ڕژێمی زایونی وشدارییان داوەتێ.