داخوازیی دەوڵەتی لەکارکشاەوەی یەمەن لە ئەنجومەنی گواستنەوە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی بڕیاری خۆسەری
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i380186-داخوازیی_دەوڵەتی_لەکارکشاەوەی_یەمەن_لە_ئەنجومەنی_گواستنەوە_بۆ_ھەڵوەشاندنەوەی_دەستبەجێی_بڕیاری_خۆسەری
دەوڵەتی لەکارکشاەوەی یەمەن داوای لە ئەنجومەنی گواستنەوەی ئەم وڵاتەکرد ھەتا ھەرچی خێراتر بڕیاری ڕاگەیاندنی خۆسەری ھەڵوەشێنێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2020 05:47 Asia/Tehran
  • داخوازیی دەوڵەتی لەکارکشاەوەی یەمەن لە ئەنجومەنی گواستنەوە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی بڕیاری خۆسەری

دەوڵەتی لەکارکشاەوەی یەمەن داوای لە ئەنجومەنی گواستنەوەی ئەم وڵاتەکرد ھەتا ھەرچی خێراتر بڕیاری ڕاگەیاندنی خۆسەری ھەڵوەشێنێتەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن وێڕای ڕەخنەگرتن لە بەیاننامەی ڕاگەیاندنی خۆسەریی ئەنجومەنی گواستنەوەی باشوور، داوای ھەڵوەشانەوەی ھەرچی خێراتری ئەم بڕیارەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین، موحەممەد حەزەرمی وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن لە ئەنجومەنی گواستنەوەی باشووری یەمەن کە لە لایەن میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانەوە داکۆکیی لێ دەکرێت، داوای کرد ، بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بەیاننامەیە ڕەوتێکی دروست بگرێتەبەر.

حەزەرمی لە ھەژماری توییتێڕەکەی دا بەیاننامەکەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی گواستنەوەی باشووری بە پێداگری لە سەر لەبار بردنی ڕێککەوتننامەکەی ڕیاز و پێشێلکردنی بڕگەکانی زانی و وتیشی: دەوڵەتی یەمەن ھەوڵی پێویست لە ھەمبەر ھەنگاوە نایاساییەکانی ئەنجومەنی گواستنەوەی باشوور دەگرێتە بەر. ئامانجی ڕێککەوتننامەی ڕیاز گۆڕینی داڕشتی دەوڵەت نییە، بەڵکو یەک خستنی ھەوڵەکان دژی ئەنساروڵڵایە.

جێگای ئاماژەیە ھێزەکانی سەربە ئەنجومەنی گواستنەوەی باشووری یەمەن ئێوارەی ڕۆژی شەشەمی گوڵان لە ھەنگاوێکی دژی دەوڵەتی مەنسورھادیی ھاوپەیمانی سەعودی، خۆسەرییان ڕاگەیاند و ھاوکات بە بەیاننامەیەکی سەرۆکی ئەنجومەنەکە کە دانیشتووی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانە، جم و جوڵی دژی عەدەنیان دەست پێکردەوە.