ڕێکخراوەی نەتەوەکان حکومەتی خۆدیاری کردووی «حەفتەر» لە وڵاتی لیبیی بە فەرمی نەنانسی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i380232-ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_حکومەتی_خۆدیاری_کردووی_حەفتەر_لە_وڵاتی_لیبیی_بە_فەرمی_نەنانسی
ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەمگاوەکەی ژنراڵ «خەلیفە حەفتەر» لە مەڕ خۆناساندنی وەک دەستەڵاتداری لیبی، وتی: تەنیا دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی بە فەرمی دەناسێت، نەک کەسێکی دیکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2020 08:03 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی نەتەوەکان حکومەتی خۆدیاری کردووی «حەفتەر» لە وڵاتی لیبیی بە فەرمی نەنانسی

ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەمگاوەکەی ژنراڵ «خەلیفە حەفتەر» لە مەڕ خۆناساندنی وەک دەستەڵاتداری لیبی، وتی: تەنیا دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی بە فەرمی دەناسێت، نەک کەسێکی دیکە.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«ستیفان ڤیلیامز_Stephanie Williams » ناردراوی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری لیبی بە ھەواڵدەریی فەرمیی ئاڵمانیای ڕاگەیاندووە کە ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ «فائیز سەڕاج» سەرۆکی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی بە تەلەفۆن قسەی کردووەو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی لیبی پێکەوە دواوون.

«ڤیلیامز» وێڕای پشتگری کرئن لە دەوڵەتی سەڕاج بە پێی ڕێککەوتنی «سۆخیرات» وتیشی: ھەرچەشنە ئاڵ و گۆڕێکی سیاسی لە لیبی دا دەبێ لە ڕێگای دیموکراسییەوە مسۆگەر بکرێت.

ژنراڵ خەلیفە حەفتەر سەرکردەی ھێزەکانی ناسراو بە «سوپای نیشتیمانی» شەوی سێ شەممە ٢٧ی ئاپریل لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنی دا خۆی وەکو دەستەڵاتداری لیبی ناساندو ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥ ناسراو بە «سوخیرات»ی بە ھەڵوەشاوە لە قەڵەم دا.

ڕێککەوتننامەی «سوخیرات» لە نێوان ھەردووک لای تێکھەڵچوو لە لیبی و بە ئامادە بوونی نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵێک لە نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوا واژۆ کرا کە ئەمەش پێکھاتنی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی و دەوڵەتی یەکگرتنی نیشتیمانیی لێ کەوتەوە، بەڵام ماوەیەک دوای ئەوە ژنراڵ حەفتەر ڕایگەیاند کە ئەم ئەنجومەنەو دەوڵەتی فائیزسەڕاج نایاساییە.