توڕەیی موسوڵمانانی بەحرێن لە بڵاوبوونەوەی زنجیرە درامایەک و وڵامی ناوەندە فەرمیەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i380391-توڕەیی_موسوڵمانانی_بەحرێن_لە_بڵاوبوونەوەی_زنجیرە_درامایەک_و_وڵامی_ناوەندە_فەرمیەکان
بڵاوبوونەوەی زنجیرە درامایەکی سازکراوی کەناڵی ئێم بی سی عەرەبستان لە بەحرێن کە دەگوترێ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی ریاز لە گەڵ رژێمی زایۆنی نیشان ئەدات ، توڕەیی موسوڵمانانی لێکەوتەوە و بەڕێوەبەری فەرمانگەی مێدیاکانی وەزاڕەتی راگەیاندنی بەحرێن لە کاردانەوەدا رایگەیاند : زنجیرەی(ئوممە ھاڕون ) لە کەسایەتیی ( ئوممە جان ) ی خانمە جوولەکە وەرنەگیراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2020 19:20 Asia/Tehran
  • توڕەیی موسوڵمانانی بەحرێن لە بڵاوبوونەوەی زنجیرە درامایەک و وڵامی ناوەندە فەرمیەکان

بڵاوبوونەوەی زنجیرە درامایەکی سازکراوی کەناڵی ئێم بی سی عەرەبستان لە بەحرێن کە دەگوترێ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی ریاز لە گەڵ رژێمی زایۆنی نیشان ئەدات ، توڕەیی موسوڵمانانی لێکەوتەوە و بەڕێوەبەری فەرمانگەی مێدیاکانی وەزاڕەتی راگەیاندنی بەحرێن لە کاردانەوەدا رایگەیاند : زنجیرەی(ئوممە ھاڕون ) لە کەسایەتیی ( ئوممە جان ) ی خانمە جوولەکە وەرنەگیراوە .

زنجیرە درامای ئوممە ھارون سەربوردەی مێژووی جولەکە لە وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارسە بە چڕبوونەوە لەسەر چیرۆکی ژنێکی جوولەکە کە دوای سەفەر و گەڕانێکی زۆر سەرەنجام لە بەحرێنی ئەمڕۆ نیشتەجێ  و خەریکی پەرستاری دەبێ . 

ئەم زنجیرە درامایە لە لایەن کەناڵی ئێم بی سی سعودی بە تەوەری  گەڵ ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی لە گەڵ رژێمی زایۆنی بەرھەم ھاتووە کە لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە بڵاودەبێتەوە ، توڕەیی موسوڵمانانی وڵاتانی عەرەبیی  بە تایبەت فەلەستینی لێکەوتووەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ئەوە دەرکەوتووە .