وشداری دانی مەحمود عەبباس بە ڕژێمی زایونی
سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین جارێکی تر لە بارەی شوێنھاتی ڕاپەڕاندنی پیلانی لکاندنی ناوچەگەلێکی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە سەر زەوییە داگیر کراوەکانەوە وشداریی دایە ڕژێمی زایونی.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم ، «مەحمودعەبباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە پێی داگرت: ئەگەر ڕژێمی ئیسرائیل ھەستێ بە لکلندنی تەنانەت بستێکی سەرزەوییەکانی ڕۆژئاواوە بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ژێر ڕکێفی، ئەوسا تەواوی ڕێککەوتننامەکان لەگەڵ ئەم ڕژێمە ھەڵدەوەشێنینەوە.
«بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی و «بێنی گانتێز» سەرۆکی پارتی شین و سپی لەم دواییەدا لە ڕێککەوتنێکدا بۆ پێکھێنانی کابینەی ھاوبەش ڕایانگەیاند کە، لە مانگی ژوئیەوە گەڵاڵەی لکاندنی بەشگەلێکی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمب ئەردەن بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە جێیەجێ دەکەن.
دەم بڕیارەی سەرکردەکانی ڕژێمی زایونی لە لایەن کۆمەڵێک لە وڵاتانی جیھان و زۆرێک لە کاربەدەستان و لایەنە فەلەستینییەکانیش ئیدانە کراوە.