خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی خۆفڕی تورکیا لە لیبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i380750-خستنەخوارەوەی_فڕۆکەیەکی_خۆفڕی_تورکیا_لە_لیبی
ھێزەکانی سەر بە ژەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر باسی بەردانەوەی فڕۆکەیەکی خۆفڕی تورکیایی دەکەن لە باشووری پێتەختی لیبی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2020 11:02 Asia/Tehran
  • خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی خۆفڕی تورکیا لە لیبی

ھێزەکانی سەر بە ژەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر باسی بەردانەوەی فڕۆکەیەکی خۆفڕی تورکیایی دەکەن لە باشووری پێتەختی لیبی .

بە پێی نووسینی رۆژنامەی رای الیوم ، ھێزەکانی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی بە فەرماندەریی خەلیفە حەفتەر شەوی رابردوو رایانگەیاند : بەرگریی ئاسمانیی فڕۆکەیەکی خۆفڕی تورکیای لە ناوچەی عەین زارە لە دەوربەری باشووری ترابلۆس خستووەتە خوارەوە . 

ھێزەکانی حەفتەر بە جاران فڕۆکە خۆفڕەکانی تورکیایان لە لیبی بەرداوەتەوە . 

تورکیا کە لاگری حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی جێگیر لە ترابلۆسە ، لە رێککەوتنێکدا لە گەڵ فائیز سیڕاج سەرۆک وەزیرانی ئەم حکومەتە ، لە بەرامبەر حەفتەردا داکۆکیی لێدەکات .