شاری عەدەنی باشووری یەمەن لە رەوشی سووردایە بۆ کۆڕۆنا
May 11, 2020 15:04 Asia/Tehran
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا لە یەمەن رایگەیاند ، شاری عەدەن لە رەوشی سووری کۆڕۆنادایە .
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا لە یەمەن ئەمڕۆ دوشەممە راگەیاند ، رەوشی سووری کۆڕۆنا لە عەدەن لە کاتێکدا راگێندراوە کە 35 کەس تا ئێستا لەو شارە تووشی ڤایروسی کۆڕۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیان لە دەستداوە .
بە پێی راگەیاندنی ئەم لیژە یەمەنیە ، دوای بڵاوبوونەوەی جۆرەکانی نەخۆشی لە عەدەن بە دوای بارینی بە لێزمەی باران و لافاو لە چەند حەوتەی رابردوودا ، رەوشی سوور لەم شارە راگێندرا .
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا لە یەمەن لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 17 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆڕۆنا لەو وڵاتە ناسراون کە دە کەیسیان لە عەدەن بووە .