«بێنی گانتێز» لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی کشایەوە
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی چوارشەممە ڕایانگەیاند: «بێنی گانتێز __ Benny Gantz» سەرۆکی پارتی شین و سپی کە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ڕژێنی زایونیشی بەئەستۆوە بوو، وازی لەو پۆستەی ھێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «گانتێز» لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا کە لەگەڵ «بنیامین ناتنانیاھۆ» سەرۆکی پارتی لیکود بۆ پێکھێنانی کابینەی ھاوبەدی تازە کردبووی، وازی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان ھێناوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکی پارتی شین و سپی کە بە گوێرەی ڕێککەوتنی لەگەڵ ناتانیاھۆ بڕیارە سەرۆک وەزیرانی دەورەیی ڕژێمی زایونی بێت، نەیدەتوانی وەک سەرۆکی پەرلەمانیش بمێنێتەوەو دەبا وازی لەو پۆستەی ھێنابایە.
وەک سەرچاوەکانی ئیسرائیلی بالسیان کردووە، بڕیارە «یاریۆ لێڤین»ی سەربە پارتی لیکود لەپاش «گانتێز» سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە ئەستۆ بگرێت.
بڕیار وایە کابینەی تازەی ڕژێمی زایونی ڕۆژی پێنج شەممە پێک بێت. ئەندامانی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی پێنج شەممەی ڕابردوو دەنگیان بە پێکھاتنی کابینەی ناتانیاھۆو گانتێز دا لە سەر بنەمای دەورەیی بوونی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لەنێوان ھەردووکیاندا.