شێخ عیسا قاسم: بەرخۆدان تاکەڕێگای بەرەڤانی لە قودس و مزگەوتی ئەقسایە
ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی بەحرەین بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە لە سەر ڕێبازی خۆڕاگریی لە ئاراستەی بەرەڤانی کردن لە قودس و مزگەوتی ئەقسا ھەتا گەییشتن بە سەرکەوتن جەختی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «شێخ عیسا قاسم» ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی بەحرەین ڕۆژی سێ شەممە ڕوو لە ئوممەتی ئیسلامی و تاقمەکانی خۆڕاگری ڕایگەیاند: ئەمڕۆ جگەلە بەرخۆدان بژاردەیەکی دیکەمان نییەو بەرخۆدانیش دەبێ یەکبین و لەبڕان نەھاتوو بێت.
«شێخ عیسا قاسم» وتیشی: ئوممەتی ئیسلامی دەبێ ئەوەی بۆ مزگەوتی ئەقساو سەربەرزیی دین پێی دەکرێت، بیکات.
ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی بەحرەین ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵوێستی زگارانەی بڕێک لە ڕژێمە عەرەبییەکان و ئەو حکومەتانەی کە بە نیازی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایونی و پیلانگێڕان دژی ئارمانجی فەلەستینن، وتیشی: تۆکمەکردنی خۆڕاگری لەو مەرجانەی سەرکەوتنەو لەمپەرەکان وەلادەنێت و سەرکەوتن مسۆگەر دەکات.
دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە پێی دەستپێشخەرییەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە.
ڕۆژی جیھانیی قودسی ئەمساڵ ٢٢ی مای ٢٠٢٠ ڕێککەوتە لەگەڵ ٢٨ی ڕەمەزانی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی.