کرانەوەی ھەردوو مزگەوتی مەدینە و ئەقسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381722-کرانەوەی_ھەردوو_مزگەوتی_مەدینە_و_ئەقسا
ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە سەر لەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە 31/5/2020 لەکاتی نوێژی بەیانی دوای داخستنی بۆ زیاتر لەدوو مانگ ئەمرۆ دەرگای مزگەوتی مەدینەیان کردەوەو نوێژی بەیانی ئەنجامدرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2020 15:44 Asia/Tehran
  • کرانەوەی ھەردوو مزگەوتی مەدینە و ئەقسا

ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە سەر لەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە 31/5/2020 لەکاتی نوێژی بەیانی دوای داخستنی بۆ زیاتر لەدوو مانگ ئەمرۆ دەرگای مزگەوتی مەدینەیان کردەوەو نوێژی بەیانی ئەنجامدرا.

 

هەروەها هەر لەم بەیانییە تەواوی مزگەوتەکانی سعودیە کرانەوە بەرووی نوێژخوێنان کە زیاتر لەدوو مانگە داخراون و رێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆناش جێبەجێکران، کەهەر نوێژخوێنێک دوو مەتر لەوەی تەنیشت خۆی دوور بووە.

سەرۆکایەتی کاروباری هەردوو حەرەمی پیرۆزی مەککە و مەدینە رایگەیاند , بەشێکی مزگەوتی نەبی  دروودی خوای لەسەر بێت بۆ نوێژخوێنان کراوەتەوە.

بەهەمان شێوەی مزگەوتی نەبی  دروودی خوای لەسەر بێت ، دەرگای نوێژی بە کۆمەڵ بۆ نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا لە شاری  قودسیش  کرایەوە.

لە 17ی ئاداری رابردوودا، حکومەتی سعودیە بریاری دا بەداخستنی مزگەوتەکانی وڵاتەکەی بەهەردوو مزگەوتی حەرام ومەدینە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوچەکە دا.