خۆپیشاندانی بەربڵاو لە تەلەبیب دژی سیاسەتەکانی ناتانیاھۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381964-خۆپیشاندانی_بەربڵاو_لە_تەلەبیب_دژی_سیاسەتەکانی_ناتانیاھۆ
سەدان کەس لە دانیشتووانی تەلەبیب، بە خڕبوونەوە لە مەیدانی «ڕابین»ی ئەم شارە، دژی سیاسەتەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە مەڕ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستیان دایە خۆپیشان دان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2020 15:24 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەربڵاو لە تەلەبیب دژی سیاسەتەکانی ناتانیاھۆ

سەدان کەس لە دانیشتووانی تەلەبیب، بە خڕبوونەوە لە مەیدانی «ڕابین»ی ئەم شارە، دژی سیاسەتەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە مەڕ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستیان دایە خۆپیشان دان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، خۆپیشاندەرانی ئیسرائیلی بە داخستنی شەقامی سەرەکیی نزیک لە شەقامی «ڕابین»، ڕایانگەیاند: «بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ئەم ھەل و مەرجەی کە پاش تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتووەتە پێشەوە بە قازانجی سیاسەتەکانی خۆی دەقۆزێتەوە.

لەشکریانی زایونی وێڕای پەلاماردانی ناڕەزایان، ١٢ کەسیان لێ گرتووەن و بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران و کردنەوەی ڕێگاکان ھانایان بۆ زەبروزەنگ بردووە.

کابینەی ڕاست لایەنی ڕژێمی زایونی بە سەرۆکایەتیی «بنیامین ناتانیاھۆ» بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەڵاڵەی زیادکردنی دەستەڵات و خۆبژێریی لەشکریانی زایونیی پەسەند کردووە.

مانگێک لەمەوبەریش ھەزاران کەس لە دانیشتووانی تەلەبیب دژی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی «ناتانیاھۆ»ی سەربە پارتی لیکود لەگەڵ «بێنی گانتێز»ی سەربە پارتی «شین و سپی» دەستیان دابووە خۆپیشاندان.