فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سعودی ٢٥٠ جار یەمەنیان بۆردومانکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381983-فڕۆکە_جەنگیەکانی_هاوپەیمانیی_سعودی_٢٥٠_جار_یەمەنیان_بۆردومانکرد
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند : فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی سعودی لە حەوتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٥٠ جار ناوچەجۆربەجۆرەکانی یەمەنیان داوەتە بەر پەلامار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 06, 2020 05:17 Asia/Tehran
  • فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سعودی ٢٥٠ جار یەمەنیان بۆردومانکرد

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند : فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی سعودی لە حەوتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٥٠ جار ناوچەجۆربەجۆرەکانی یەمەنیان داوەتە بەر پەلامار.

 

"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ شەممە وتی : فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سعودی بە درێژایی حەوتەی ڕابردوو پارێزگاکانی مەئریب، ئەلجەوف ، سەنعا ، عیمران ، سەعدە ، حەججە ، بەیزا وناوچەکانی سنووریی یەمەن وعەرەبستانیان چەندین جار بۆردومانکردووە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن پێی داگرت: هێزەکانی هاوپەیمانیی سەعودی هەروەها  زیاتر  لە ١٥ هەڵمەتی دزەکردن وهێرشبەرانەیان لە میحوەرەکانی "جوف ، ماریب ، تعز ، زالع " وبەیزا ئەنجام دا کە لە لایەن سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەنەوە پوچەڵ کرانەوە.

یەحیا سەریع پێداگری کرد: ژماری پەلامارە ئاسمانیەکانی  هاوپەیمانیی سعودی لە نۆی نیسانەوە  هەتا ئیستاکە هەزارو ٨٣٦ جار وهەڵمەتی هێرشبەرانەی ئەم هاوپەیمانیە لە میحوەرەکانی  شەڕدا ١٣٥جاربووە.