زەریف بە بۆنەی کۆچی دوایی رەمەزان عەبدوڵڵا سەرەخۆشی دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i382043-زەریف_بە_بۆنەی_کۆچی_دوایی_رەمەزان_عەبدوڵڵا_سەرەخۆشی_دەکات
وەزیری دەرەوەی ئێران کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی پێشووی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستینی سەرەخۆشی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2020 06:58 Asia/Tehran
  • زەریف بە بۆنەی کۆچی دوایی رەمەزان عەبدوڵڵا سەرەخۆشی دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی پێشووی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستینی سەرەخۆشی کرد .

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە بروسکەیەکی سەرەخۆشیدا بە بۆنەی کۆچی دوایی رەمەزان عەبدوڵڵا شەلەح سکرتێری گشتیی پێشووی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین گوتی : بەڕێزیان کەسایەتیەکی خەباتکار و نیشتمانیی لەسەر گۆڕەپانی فەلەستین بوو کە تەمەنی خۆی لە جیھاد و خەباتی دژی رژێمی زایۆنی بردە سەر . 

حزبوڵڵای لوبنان ، بزووتنەوەی حەماس ، مەحموود عەباس سەرۆکی قەوارەی فەلەستینی و بزووتنەوەی فەتح  ھەر کام بە جیا کۆچی دوایی رەمەزان عەبدوڵڵایان سەرەحۆشی کرد. 

رەمەزان عەبدوڵڵا شەلەح سکرتێری گشتیی پێشووی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین بە دوای نەخوشیەکی درێژ خایەن رۆژی شەممە لە تەمەنی 62 ساڵیدا  کۆچی دوایی کردو  «زیاد النَخّاله» جێگەی ئەوی گرتەوە  .