درێژەی لێکدانی ھاوپەیمانانی ریاز و ئەبووزەبی لە باشووری یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i382062-درێژەی_لێکدانی_ھاوپەیمانانی_ریاز_و_ئەبووزەبی_لە_باشووری_یەمەن
ھەندێ سەرچاوە باسی تێکھەڵچوونی توندی نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی ئینتیقالیی ( ھاوڕەوتی ئیمارات ) لە گەڵ بەکرێگیراوانی سەر بە حکومەتی وازلەکارھێناوی مەنسوور ھادی ( سەر بە ریاز ) دەکەن لە پارێزگەی ئەبین لە باشووری یەمەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2020 12:35 Asia/Tehran
  • درێژەی لێکدانی ھاوپەیمانانی ریاز و ئەبووزەبی لە باشووری یەمەن

ھەندێ سەرچاوە باسی تێکھەڵچوونی توندی نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی ئینتیقالیی ( ھاوڕەوتی ئیمارات ) لە گەڵ بەکرێگیراوانی سەر بە حکومەتی وازلەکارھێناوی مەنسوور ھادی ( سەر بە ریاز ) دەکەن لە پارێزگەی ئەبین لە باشووری یەمەن .

بە پێی راپۆرتی ئەلمەیادین ، لێکدانی دوو لایەن لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممەوە لە دەوربەری شاری جعر لە رۆژھخڵاتی پارێزگەی ئەبین روویداوە و ھێزەکانی سەر بە مەنسوور ھادی توانیویانە چەندین بنکەی سەر بە ئەنجومەنی ئینتقالیی باشوور بخەنە ژێر رکێف . 

بە وتەی ئەم سەرچاوانە ، لەم تێکھەڵچونانەدا 15 کەس لە بەکرێگیراوانی ئەنجوومەنی ئینتقالیی کەوتوونە دەست کەسانی سەر بە حکومەتی واز لە کارھێناوی مەنسوور ھادی و 10 ئۆتۆمبێلێیش بوونە دەسکەوتی شەڕ . 

شەڕ و لێکدان لە ئەبینی یەمەن ، دوای 25 ی نیسان و بە دوای راگێندرانی خودموختاریی ئەنجومەنی ئینتقالیی باشوور توند بووە .