پوچەڵکرانەوەی پیلانی تیرۆریستان لە لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i382120-پوچەڵکرانەوەی_پیلانی_تیرۆریستان_لە_لوبنان
سەرچاوە ئاسایشیە ئاگادارەکان باسی ئاشکرابوونی پیلانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە لوبنان بۆ گەش کردنەوەی ئاگری ئاژاوە لەو وڵاتە و پووچەڵ کردنەوەی دەکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2020 10:12 Asia/Tehran
  • پوچەڵکرانەوەی پیلانی تیرۆریستان لە لوبنان

سەرچاوە ئاسایشیە ئاگادارەکان باسی ئاشکرابوونی پیلانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە لوبنان بۆ گەش کردنەوەی ئاگری ئاژاوە لەو وڵاتە و پووچەڵ کردنەوەی دەکەن .

 

بە گوێرەی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری لوبنانیی لیبانون فایلز لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئەمنیەتییە ئاگادارەکان ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی لوبنان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا توانیان شانەی نووستووی گرووپە تیرۆریستییەکان بناسنەوە و پیلانی ئەوان بۆ گورز وەشاندن لە ئاسایشی وڵات پووچەڵ بکەنەوە.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئەو گرووپانە دەیانەویست بە چوونیان بۆ ناو ڕیزی خۆپیشاندەرە لوبنانییەکان لە ناوەندی بەیرووت پێتەختی لوبنان، ئەو ناڕەزایەتییانە بکێشنە ئاژاوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لانیکەم ٤ شانەی نووستووی تیرۆریستی لە لوبنان تێکشکێندراون.

هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئامانجی ئەو گرووپانە، دزە لە ناو خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە بە ئەنجامی کاری  تێکدەرانە  دژی هاووڵاتیانی لوبنانی و هەڵاییساندنەوەی ئاگری ئاژاوە لە وڵات بووە.