بەردەوامیی ناڕەزایەتیەکان لە دۆخی ئابووری لە لوبنان
شەپۆلی ناڕەزایەتی نوێ بە دۆخی شڵەژاو ی ئابووریی لە لوبنان بۆ دوهەمین ڕۆژی بەدوای یەکدا ، بەردەوامە.
دەیان ناڕازی شەوی هەینی بە دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ناوەندی بەیرووتی پێتەختی لوبنان ئاگریان دا لە ماڵ وسامانی گشتی وتایبەتی.
مەیدانی عەبدولحەمید کەڕامی شاری ترابلۆس لە باکووری لوبنانیش دوابەدوای هەوڵی خۆپێشاندەران بۆ رۆخاندنی هەندێ لە شوێنە تیجاریەکان، شایەتی تێکهەڵچوون گەلێک لە نێوان ناڕازیان وهێزەکانی سوپا بوو.
داخرانی ڕێگاکان لە هەندێ لە ناوچەکانی لوبنان بەتایبەت دوابەدوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر لیرەی لوبنان هەروا بەردەوامە.
ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دا کە پاشنێوەڕۆی دوێنێ لە کۆشکی بەعبەدا بە سەرۆکایەتی میشل عەون سەرۆک کۆمار بەڕێوە چوو ، بڕیاری دا بە دابەزینی نرخی دۆلار لە بەرامبەر لیرەی لوبنان وبڕیارە بانکی ناوەندیی لە رۆژی دوشەممەوە دۆلار بخاتە ناو بازاڕ.
حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی و تەکنۆکراتی لوبنان کە هەموو هەوڵی خۆی بۆ چارەسەر کردنی کێشە ی قەرزی بیانی و رێک خستنی دۆخی ئابووری چڕکردووە، ئەم رۆژانە لەگەڵ شەپۆلی نوێ لە ناڕازیانی سەرشەقام کە لەدووی مەبەست وئامانجی سیاسی خۆیان دان ، ڕووبەڕوو بووەتەوە .