کوژرانی 11 یەمەنی لە پەلاماری ئاسمانیی سعودی
حوزهیران 15, 2020 18:16 Asia/Tehran
لە نوێ ترین پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆسەر پارێزگەی سەعدە ھەڵکەوتوو لە باکووری یەمەن ، 11 یەمەنی کوژران .
ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان لە شار شەدای پارێزگەی سەعدە دایەبەر پەلامار کە بووە ھۆی کوژرانی 11 کەس .
فڕۆکە دەستدرێژکارەکانی سعودی ، ئەمڕۆ دوو جار ئەم ئۆتۆمبێلەیان پێکا .
فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی چوارشەمەیی رابردووش ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیان لە شاری کەتاف پێکا کە بووە ھوی کۆژرانی سێ شارومەندی یەمەنی .