ئیدانەکرانی گەڵاڵەکەی ڕژێمی زایونی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i382875-ئیدانەکرانی_گەڵاڵەکەی_ڕژێمی_زایونی_لە_ئەنجومەنی_مافی_مرۆڤی_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان
ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەبەر ھەڵکشانی ئاستی ڕەخنەوگازندەی جیھانی لە گەڵاڵەکەی ڕژێمی زایونی لەمەڕ داگیرکردنی کەرتی ڕۆژئاوا، ئەو گەڵاڵەیەی ئیدانەکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2020 19:06 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی گەڵاڵەکەی ڕژێمی زایونی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەبەر ھەڵکشانی ئاستی ڕەخنەوگازندەی جیھانی لە گەڵاڵەکەی ڕژێمی زایونی لەمەڕ داگیرکردنی کەرتی ڕۆژئاوا، ئەو گەڵاڵەیەی ئیدانەکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزنامەی زایونیستیی «جرۆزاڵێم پۆست»، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی سێ شەممە لە چل و سێھەمین دانیشتنی خۆی دا لە ژنێڤ، وێڕای ئیدانەکردنی بڕیارەکەی ڕژێمی زایونی بۆ داگیرکردنی لە سەداسیی کەرتی ڕۆژئاوا، داوای لە کۆمەیساریای باڵای مافی مرۆڤ کرد کە ڕاپۆرتێک لە بارەی کاریگەرییەکانی ئەو ھەنگاوە ئامادە بکات.

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە دانیشتنەکەدا بڕیارنامەیەکی ناسراو بە «بڕیارنامەی شارۆچگەکان»ی کە داوای بایکۆتی کارو بەرھەمی زایونییەکان لە سەرزەوییەداگیرکراوەکانی فەلەستینییەکان و کەرتی ڕۆژئاوا دەکت بە ٣٦ دەنگی ئەرێنی و دوو دەنگی نەیارو ٩ دەنگی بێ لایەنە پەسەند کرد.