جەختی «نەبیە بڕی» لە سەر دژایەتی کردنی یاسای قەیسەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i382916-جەختی_نەبیە_بڕی_لە_سەر_دژایەتی_کردنی_یاسای_قەیسەر
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان جەختی کرد لە سەر دژایەتی کردن لەگەڵ یاسای ئەمریکیی قەیسەر دژی سووریاو ئەم دژایەتییەشی وەک ھەڵوێستێکی بنەمایی ناساند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2020 02:46 Asia/Tehran
  • جەختی «نەبیە بڕی» لە سەر دژایەتی کردنی یاسای قەیسەر

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان جەختی کرد لە سەر دژایەتی کردن لەگەڵ یاسای ئەمریکیی قەیسەر دژی سووریاو ئەم دژایەتییەشی وەک ھەڵوێستێکی بنەمایی ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین، «نەبیە بڕی» سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لەم بارەیەوە جەختی کردووە، ھەڵوێستی بنەمایی لە ھەمبەر یاسای قەیسەر کە سێرەی بۆ سووریا گرتووە، ھەڵوێستی ھاوپەیمانێکی ئەمەگدار بەرامبەر بە وڵاتێکە کە لە ھەل و مەرجێکی دژواردا لە تەنیشتی لوبنان و خۆڕاگریی لوبنان دا وەستا.

نەبیەبڕی کە لە کۆبوونەوەی  ڕێبەرانی بزوتنەوەی ئەمەل قسەی دەکرد وتیشی: جێگای قەبووڵ نییە کە لوبنانییەکان بارمتەی بازاڕی ڕەشی دراڤی دەرەکی، داوودەرمانظ، سووتەمەنی و خۆراک بن، ھەرەس ھێنانی نرخی لیرە وا ھەڵدەگرێت کە باری نائاسایی دراڤی لە وڵات دا ڕابگەیەندرێت.