وشداریدانی وەزیری تەندروستیی یەمەن لە مەڕ دۆخی نالەباری نەخۆشانی ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i383009-وشداریدانی_وەزیری_تەندروستیی_یەمەن_لە_مەڕ_دۆخی_نالەباری_نەخۆشانی_ئەم_وڵاتە
وەزیری تەندروستیی یەمەن وشداری دا ، بێتوو هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی پێشگیریەکانی خۆی لە هاتنی نەوتبەرەکان بۆ بەندەرەکانی ئەم وڵاتە بەردەوام بکات، نەخۆشخانەکانی یەمەن دەبنە گۆڕستانی نەخۆشەکان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 27, 2020 04:17 Asia/Tehran
  • وشداریدانی وەزیری تەندروستیی یەمەن لە مەڕ دۆخی نالەباری نەخۆشانی ئەم وڵاتە

وەزیری تەندروستیی یەمەن وشداری دا ، بێتوو هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی پێشگیریەکانی خۆی لە هاتنی نەوتبەرەکان بۆ بەندەرەکانی ئەم وڵاتە بەردەوام بکات، نەخۆشخانەکانی یەمەن دەبنە گۆڕستانی نەخۆشەکان .

 

تەها موتەوەکیل ڕۆژی هەینی وتی: ڕاگرتنی سێ کارگەی بەرهەم هێنانی ئۆکسیژن بە هۆی کەمبوونی سوتەمەنی ، زەنگی مەترسی بەرزکردوەتەوە وئەم کێشەیە ،  هەزاران نەخۆش لە بەشە تایبەتیەکانی چاوەدێری لە نەخۆشخانەکان وناوەندەکانی تەندروستی ودەرمانی لەگەڵ مردن ڕووبەڕوو کردوەتەوە.

موتەوکیل هەروەها بە دەربڕینی نیگەرانی لە ڕاگیرانی چالاکی بەشە تایبەتیەکان،  ئێمێرجێنسی  وهەروەها بەشەکانی تاقیکاری بە هۆی بڕانی کارەبا ڕایگەیاند: نەبوونی سوتەمەنی پیویست ، هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بەشەکانی کەرەنتینەی پارێزگا جۆربەجۆرەکان ناکام دەکات .