ئەو دادوەرەی لوبنان کە دژی باڵوێزەکەی ئەمریکا بڕیاری دەرکردبوو ، وازی لە پۆستەکەی ھێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i383182-ئەو_دادوەرەی_لوبنان_کە_دژی_باڵوێزەکەی_ئەمریکا_بڕیاری_دەرکردبوو_وازی_لە_پۆستەکەی_ھێنا
سەرچاوە لوبنانییەکان ڕایانگەیاندووە،ئەو دادوەرە لوبنانیەی کە دژی باڵوێزەکەی ئەمریکا بڕیاری دەرکرد بوو،لە پۆستەکەی کشایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2020 14:56 Asia/Tehran
  • ئەو دادوەرەی لوبنان کە دژی باڵوێزەکەی ئەمریکا بڕیاری دەرکردبوو ، وازی لە پۆستەکەی ھێنا

سەرچاوە لوبنانییەکان ڕایانگەیاندووە،ئەو دادوەرە لوبنانیەی کە دژی باڵوێزەکەی ئەمریکا بڕیاری دەرکرد بوو،لە پۆستەکەی کشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی نەشرە، «موحەممەد مازح» دادوەری لوبنانی کە دژی «دۆرۆتی شیا» باڵوێزی ئەمریکا لە بەیروت بڕیاری دەرکرد بوو، دوای ئەوەی کە بۆ لێپێچینەوەی دادەڤانی ئامادە بوو، نامەی لەکار کشانەوەکەی ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای دادەڤانیی لوبنان کرد. 

دادوەر مازح پێشتر لە بارەی قەدەغەکردنی پرێس کۆنفرانس لە باڵوێزەکەی ئەمریکا لە بەیروت کە قسەی دەستوەردەرانەی دژی لوبنان و حیزبوڵڵا کرد بوو، وتبووی، ویژدانی ئاسودەیەو بۆ پێشگرتن بە ئاژاوە ئەو بڕیارەی دەرکردووە.

«دۆرۆتی شیا» باڵوێزی ئەمریکا لە بەیروت ڕۆژی ھەینی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنی دا بانگەشەی ئەوەی کرد بوو کە گوایە حیزبوڵڵا ڕێگرە لە بەردەم چارەسەریی قەیرانی ئابووریی لە لوبناندا.

دوای ئەو بانگەشەیەی «دۆرۆتی شیا» دادوەر «موحەممەد مازح»یش لە بڕیارێکدا ئەنجام دانی وتووێژو پرێس کۆنفرانسی لەگەڵ میدیاکانی لوبنان لە باڵوێزەکەی ئەمریکا قەدەغە کرد.