حەماس : قودس هێڵی سوورە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i383963-حەماس_قودس_هێڵی_سوورە
وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس جەختیکردەوە کە قودس پایتەختی هەمیشەیی فەڵەستین دەمێنێتەوە و خۆڕاگریی لە یەک بست خاکی ئەم وڵاتە خۆش نابێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2020 11:53 Asia/Tehran
  • حەماس : قودس هێڵی سوورە

وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس جەختیکردەوە کە قودس پایتەختی هەمیشەیی فەڵەستین دەمێنێتەوە و خۆڕاگریی لە یەک بست خاکی ئەم وڵاتە خۆش نابێت.

 

 فەوزی بەرهوم ڕایگەیاند کە پیلانگێڕییەکانی وەک سەودای  سەدە و داگیرکردنی کەفرتی خۆرئاوای فەڵەستین هیچ لە ڕاستییەکان ناگۆڕێت.

ناوبراو وتی: فەڵەستین بە تەنیا مافی گەلەکەیە و ئێمە هیچ کات واز لە بستێک خاکی خۆمان ناهێنین و بە هەر تێچوویەک بەرگری لەم مافەی گەلەکەمان دەکەین.

وتەبێژی حەماس جەختیکردەوە کە قودس و مزگەوتی ئەقسا هێڵی سورە و ئەمەش ئەرکێکی ئایینی و ئەخلاقی ئێمە و سەرجەم موسڵمانانی جیهانە.

بەرهوم داوای بەشداری خەڵکی فەڵەستین و موسڵمانانی جیهانی لەو بەرنامانەدا کرد کە بۆ پاڵپشتی لە دۆسیەی فەڵەستین و پارێزرانی مزگەوتی ئەقسا بەڕێوە دەچێت.