ئاب 02, 2020 07:56 Asia/Tehran
  • رژێمی زایۆنی 16 جار سنووری ئاسمانیی لوبنانی بەزاند

ئەرتەشی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 16 جار سنووری ئاسمانیی لوبنانیان بەزاندووە .

بەپێی راپۆرتی  ھەواڵدەریی فارس ، بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە ، فڕۆکە ئیسراییلیەکان دەستیان داوەتە فڕین بەسەر ناوچە باشووریەکانی لوبنان ، شاری بەیرووت و زاحیە . 

ئەرتەشی رژێمی زایۆنی لە 21 ی تەمووزەوە بە دوای شەھیدبوونی یەکێک لە خەباتکارانی حزبوڵڵای لوبنان لە ئامادەباشیی تەواو دایە و مەشقە سەربازیەکانی خۆی لە سنووری لوبنان راگرتووە و رێوشوێنی توندی سەربازیی گرتووەتە بەر .

رژێمی زایۆنی لە ترسی تۆڵەسەندنەوەی حزبوڵڵا بەردەوام سنووری ئاسمانیی لوبنان دەبەزێنێ . 

سەرپەیڤ

بۆچوونت