سەرۆک کۆماری لوبنان: تەواوی ھەگەرەکان لە بارەی تەقینەوەکەی بەیرووت تاوتوێ دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i384804-سەرۆک_کۆماری_لوبنان_تەواوی_ھەگەرەکان_لە_بارەی_تەقینەوەکەی_بەیرووت_تاوتوێ_دەکرێت
سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاند: تەواوی ھەگەرەکان لەوانە خەمساردی یان تێوەگلانی وڵاتێکی بیانی لە تەقینەوەکەی بەیرووت تاوتوێ دەکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2020 15:51 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری لوبنان: تەواوی ھەگەرەکان لە بارەی تەقینەوەکەی بەیرووت تاوتوێ دەکرێت

سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاند: تەواوی ھەگەرەکان لەوانە خەمساردی یان تێوەگلانی وڵاتێکی بیانی لە تەقینەوەکەی بەیرووت تاوتوێ دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان ئەمڕۆ ھەینی لە وتووێژێکی ئۆنلاین دا لەگەڵ پەیامنێران وتیشی: دادگەری لە بارەی تەقینەوەکەی بەیرووت ھەرچی خێراتر دەبێ ڕەچاو بکرێت.

سەرۆک کۆماری لوبنان بە دەربڕینی ئەمەی کە دادگەکان لە ڕووی تەواوی خەڵکی لوبنان کراوەیە، وتیشی: تەواوی خەڵکی لوبنان لەوەی ڕووی داوە توڕەن.

«میشێل عەون» وتیشی: تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت بووەتەھۆی لەنەمانی گەمارۆکانی سەر لوبنان و بەم زووانە ڕەوتی بنیاتنانەوە دەست پێ دەکەین.