پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆسەر یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i385231-پەلاماری_ئاسمانیی_فڕۆکە_جەنگیەکانی_سعودی_بۆسەر_یەمەن
فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی چەندین ناوچەی یەمەنیان بۆردومانکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2020 19:12 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆسەر یەمەن

فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی چەندین ناوچەی یەمەنیان بۆردومانکرد .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرە ، فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی رۆژی یەکشەممە 5 جار بەیت سەعدان لە پارێزگەی سەنعایان بۆردومانکرد . 

فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی ھەروەھا کارگەیەکیان لە ناوچەی باجیل لە پارێزگەی حودەیدەی رۆژاوای یەمەن پێکا. 

لە ھەمان کاتدا ھاوپەیمانیی سعودی بانگەشەی ئەوەیکرد موشەکێکی بالستیکی یەمەنی بەر لە تەقینەوە پێکاوە و تێکی شکاندووە . 

حکومەتی رزگاری نیشتمانیی و ئەنساروڵڵا ی ئەم وڵاتە باسی ھاویشتنی موشەک بەرەو عەرەبستانیان نەکردووە .