ڕێککەوتنی سەرۆک کۆمارو سەرۆکب پەرلەمانی لوبنان لەسەر ھەڵبژێردرانی سەرۆک وەزیرانی تازە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i385719-ڕێککەوتنی_سەرۆک_کۆمارو_سەرۆکب_پەرلەمانی_لوبنان_لەسەر_ھەڵبژێردرانی_سەرۆک_وەزیرانی_تازە
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ڕێککەوتنی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی پەرلەمانی لوبنانیان کردووە لە سەر دەست پێکردنی ڕاوێژی پەرلەمانی سەبارەت بە ناساندنی سەرۆک وەزیرانی تازەی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2020 19:08 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی سەرۆک کۆمارو سەرۆکب پەرلەمانی لوبنان لەسەر ھەڵبژێردرانی سەرۆک وەزیرانی تازە

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ڕێککەوتنی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی پەرلەمانی لوبنانیان کردووە لە سەر دەست پێکردنی ڕاوێژی پەرلەمانی سەبارەت بە ناساندنی سەرۆک وەزیرانی تازەی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی کەناڵی ئەلجەزیرە، «میشێل عەون» سەرۆک کۆمارو «نەبیەبڕی» سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە لەدووشەممەی داھاتووەوە ڕاوێژی پەرلەمانی بۆ ناساندنی سەرۆک وەزیرانی تازەی ئەم وڵاتە دەست پێ بکرێت.

دواەدوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت و سەرھەڵدانی خۆپیشاندانی جەماوەری لە وڵاتی لوبنان «حسان دیاب» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە پۆستەکەی کشایەوە کە ھەڵبەت بە پێی بڕیاری «میشێل عەون»ی سەرۆک کۆمار ھەتا کاتی ناسێندرانی سەرۆک وەزیرانی تازە ئەرکەمەند کرا کە وەک سەرۆکی دەوڵەتی کاربەڕێکەر چالاکییەکانی خۆی بەدەوام کات.