پەلاماری فڕۆکەی بێ سەرنشینی یەمەنیەکان بۆ سەر فڕگەی ئەبهای عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386137-پەلاماری_فڕۆکەی_بێ_سەرنشینی_یەمەنیەکان_بۆ_سەر_فڕگەی_ئەبهای_عەرەبستان
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی دووشەمە باسی کرد لە پەلاماری فڕۆکەی بێ سەرنشینی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بۆ سەر فڕگەی ئەبها لە پارێزگای عەسیری باشووری عەرەبستان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2020 05:09 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکەی بێ سەرنشینی یەمەنیەکان بۆ سەر فڕگەی ئەبهای عەرەبستان

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی دووشەمە باسی کرد لە پەلاماری فڕۆکەی بێ سەرنشینی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بۆ سەر فڕگەی ئەبها لە پارێزگای عەسیری باشووری عەرەبستان .

 

یەحیا سەریع ڕایگەیاند فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی یەمەن بنکە  سەربازیەکانی فڕگەی ئەبهایان بە وردی کردە ئامانج .

بە پێی  ڕاگەیاندنی یەحیا سەریع  ئەو پەلامارە لەوڵام بە پەرەی پەلاماری  ئاسمانیی  هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن  و درێژەی گەمارۆی  ئەو وڵاتە ئەنجامدرا.  هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعوودی  لە هەفتەکانی ئەم دواییەدا بە جاران ناوچە ئاوادانەکان لە پارێزگا جۆراوجۆرەکانی  یەمەنیان کردە ئامانج.

لەو پەلامارانەدا دەیان  شاروومەندی بێتاوانی  یەمەنی کوژران و بریندار بوون  . دەسدرێژی سەربازیی عەرەبستان بو سەر یەمەن ئەو وڵاتە دەسکەورتەی  ڕووبەڕووی  کەمبوونی خواردەمەنی ودەوا و دەرمان کردووەتەوە .